ئەگەر لۆ ئەنگۆ هەیە چنگوبار، لۆ مە نییە جاروبار.
لۆ: بۆ. ئەنگۆ: ئێوە، مە: ئێمە. چنگوبار: بە چنگ و بە بار. مەبەست لەوەیە هەندێک کەس بەردەوام لەسەر خوانی ئەم و ئەو بە چنگ و بە بار دەبات و دەخوات، بۆی دەگونجێت، بەڵام هەندێک کەس تەنیا جارێک بۆی ناگونجێت، گەر هەوڵێکیش بدات، لەسەری دەبێتە لۆمە و گلەیی. [1]