لێوم بڕایە ددانم دیارە
لە#هەولێر#ێ دەوترێت: ئەمە لێومان بڕایە ددانمان دیارە، لێو و ددان دوو ئەندامی دەموچاوی مرۆڤن زۆر لەیەکەوە نزیک وەکوو برا و برا یان خوشک و خوشک، ئەگەر برایەک لۆمە و زەمیان لێ بێت لەبەر خوێنی و نزیکی هەرچی بیلێی خۆت بگرێتەوە، بۆیە ناتوانیت هیچ قسەیەکی لەبارەوە بکەیت تەنیا بەو ئیدیۆمە گوزارشت لە لۆمە و گلەیی و گازاندەی خۆت دەکەیت لە کەسوکاری زۆر نزیکی خۆت دەڵێیت: لێوم بڕایە دانم دیارە. [1]