نان بە تەمای شیوی جیران لە قاپ مەکوشه
هاوشێوەی ئەمە وتراوە:
نان بە تەمای چەلاوی خەڵک، لە قاپ مەگوشە نان بە تەمای چەلاوی خەڵک، لە قاپ مەگوشە، لەبری چەلاو کە گۆشت و شلەکەیەتی، مەرەگەکەیەتی، لێرەدا وتراوە: شیو، چێشت، لەبری خەڵک، جیران: هاوسێ و دراوسێ و لە بری گوشین، کوشینی شیوەزاری
هەولێرهەولێریان بەکارهاتووە، زۆر ئیدیۆمی هاوشێوەی ئەمەش هەیە: ئەوەی بەتەمای هاوسێ بێت بێ شێو دەمێنێتەوە یان لە برسان دەمرێت و...تاد، ئەو ئیدیۆمە بۆ ڕێنمایی و ڕێنوێنی و ئامۆژگاری هاتووە تاوەکوو مرۆڤ پشت بەخۆی ببەستێت نەوەکوو خەڵک و هاوسێ بۆیە وتراوە: نان بەتەمای شیوی جیران لە قاپ مەکوشە.
[1]