ئەگەر کابان بێ نەوسە، جیران یەک کەوچکی بەسە.
کابان: ژنی ماڵ. نەوس: چنۆکیی و ئارەزوو کردنی خواردن، جیران: هاوسێ یان هاوماڵ، واتە: ژنی ماڵ گەر چاوچنۆک نەبێت، لە کاسە و دراوسێیەتییدا، کەوچکی پڕ بۆ هاوسێ تێدەکات. مەبەست لەوەیە ئەگەر کەسێک کاری چاکەکاریی بکات، بە مەرجێک بەرچاوی تەنگ نەبێت، ئەوەندە بە کەسی بەرانبەر دەبەخشێت، کە لێی زیاد بێت. [1]