ئەو شێرەی تۆ لێی دەترسای کوشتیان!
شێر لە ئەفسانەی کوردەواردا پاشای دارستانە، هیچ ئاژەڵێک لەو ئازاتر نییە، بەڵام لە هەندێک شوێن کەسێکی ستەمکار ڕاست دەبێتەوە و خەڵکی هەژار و نەدار دەچەوسێنێتەوە، وەک شێر خۆی دەنوێنێت، مەبەست لەوەیە هەواڵ بە کەسێکی ستەم دیدەی چەوساوە بدرێت، کە ستەمکارەکەی کۆتایی هاتووە و نەماوە. [1]