نان مەدە بە تێر بەرگ مەدە بە کوێر
کەسی برسی بەهۆی برسییەتییەوە مانگی لێ دەبێتە کولێرە، واتە قەدر و نرخ و قیمەتی نان لای کەسی برسییە نەوەکوو تێر، چونکە کەسی تێر و پڕ ئەو بەهایەی نان وەکوو خۆی نازانێت تاوەکوو لێی نەبڕێت، کەسی نابیناش جوانی جلوبەرگ و شیک پۆشی نابینێت تاوەکوو لای بەنرخ بێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و وەکوو ڕێنوێنی وتراوە: نان مەدە بە تێر، بەرگ مەدە بە کوێر. [1]