ئەو جاشکەش لەو کەرەیه
جاشک، بێچووی کەرە، خاسییەتە بۆماوەییەکی دایکی هەڵگرتووە، هێدی هێدی گەورە دەبێت و دەبێتە جاشکەمەڕی و جاشکە شوانە و دواتر پشت دەکات و وردەوردە دەبێتە ماکەر یان نێرەکەری تەواو، لە شاری #سلێمانی#دا ئەگەر کەسێک کەم عەقڵ و کەودەن و نەفام بێت لەگەڵ ئەوەشدا باوانیشی هەر وابووبن بەتەوسەوە پێی دەوترێت: ئەو جاشکەش لەو کەرەیە.[1]