کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,843
وێنە
  123,949
پەرتووک PDF
  22,086
فایلی پەیوەندیدار
  125,706
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
خانەدانی موکری و بنەچەی د. #عەبدولڕەحمان قاسملوو#
نووسەر: #خەلیل جەنگی# (Khalil Jangi).

دەسەڵات و خانەدانی موکری لەلایەن بەگ زادەیەک بە ناوی ئەمیر سەیفەدین بەگ موکری ( 1446 - 1496) لە ساڵی 1479ی زایینی دا بە یەکخستنی خێڵ و عەشیرەتە کوردەکان و شکستپێهێنانی پاشماوەی تورکەکانی هۆزی ئاق قویونولو لە ناوچەی موکریان و پاشان ناوەندی حوکمڕانییەکەی لە گوندی دریاس/دریاز لە نزیک مەهاباد دادەمەزرێنێت. بە پێی نەریت و سەرچاوە مێژووییەکان، موکرییەکان لە ڕەگەزی ئەیوبین کە لە بنەڕەتدا سەر بە بنەماڵەی ڕەوادی و دواتر سەر بە هەزبانی مەزنن. دوای ئەو دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی سارم بەگ و بابا عومەر (بابا میر) موکری درێژە بە ژیانی سیاسی دەسەڵاتی موکری دەدەن و سارم بەگ دەبێتە دوای میرسەیفەدین دەبێتە حاکم. دوای ساڵانێک لە شەڕ و پێکدادان دژی هۆزە بەکرێگیراوە تورکەکان کە لەلایەن دەسەڵاتی سەفەوی ئاراسته دەکران و شکستیان بەدەستی سارم بەگ موکری لە کۆتایی دا سارم بەگ بەهۆی برین و نەخۆشییەوە لە ساڵی 1520ی زایینی ماڵئاوایی لە ژیان دەکات و وەسیەت دەکات گۆڕەکەی لەسەر ڕێگای دوژمنان بنێژن تا دوای مردنیش نەوێرن هێرش بکەنەوه سەر کوردانی موکری. بەم پێیە لە تەپکی بەگزادان لە مەهاباد دەنێژرێت. گێڕانەوە مێژووییەکان باس لەوە دەکەن کە قزلباشە دڕندەکان لە ڕق و کینەی سارم بەگ کاتێک کوڕ و برای سارم بە دیل دەگرن دوای ئەوەیکە کوڕەکەی سارم دەکوژن لەناو ئاگردا دەیبرژێنن و بەسەر سەربازەکانیاندا دابەشی دەکەن و دەیخۆن، دواتر براکەی سارمیش لەناو مەنجەڵێکی ئاودا دەکوڵێنن وەکوو کەمتیار ئەویش دەخۆن. دوای ئەوان حکومەت لە نێوان سێ نەوەکەی بابا میردا دابەش دەبێت کە منداڵی ڕۆستەم تاقە کوڕی بابا میر بوون بە ناوەکانی حەیدەر بەگ، میر نەزەر و میر خزر.

=KTML_Bold=درەختی بنەماڵەی دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو بەم شێوەیەیە=KTML_End=:
1. میر سەیفەدین بەگ مەکری (دامەزرێنەری بنەماڵەی موکری) 2. بابا عومەر (بابا میر) 3. ڕۆستەم بەگ 4. شێخ حەیدەر 5. حوسێن بەگ 6. میر بەگی دووهەم (میری میران) 7. شێخ حەیدەر میر بەگ 8. شێر سوڵتان بەگ (شێرە سوار) 9. شیر بەگ (ئەمیر خانی یەک دەست ناسراو بە خانی لەپ زێڕین) 10. بوداغ سوڵتان (دامەزرێنەری شاری مەهاباد) 11. موسا سوڵتان 12. عەبدوڵڵا بەگ 13. سەلمان بەگ 14. حاج باقر ئاغا 15. حاج حەسەن ئاغا 16. حاج محەمەد ئاغا قاسملوو (ناسراو بە وسوق الدیوان باوکی دوکتور قاسملوو) 17. دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو

=KTML_Bold=بە عەرەبی=KTML_End=:
عەبدالرحمان قاسملو بن الحاج محمد ئاغا وثوق الدیوان بن حاج حسن آغا مکری بن حاج باقر اغا بن سلمان بگ بن عبدللە بگ بن موسی سلطان بن بداق سلطان بن شیر بگ بن شیر سلطان مُکری بن شیخ حیدر میر بگ بن میر بگ الثانی بن حسین بگ بن شیخ حیدر بن ڕستم بگ بن بابا میر بن میر سیف الدین مُکری وکان مؤسس حکومة مُکري الکردية في مقاطعة أورميا في مدينة مهاباد الحالية.

ناوی هۆزەکانی موکری بەم شێوەیەن، کە زیاتر لە پێنج سەدە حوکمڕانیی ناوچەی پارێزگای ئورمیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونە. تەنانەت هێندێک جار لە گاودۆڵ و خەلخال لە ئەردەبێڵی ئێستای ئێرانەوه تا شاری مەراغە و تەواوی پارێزگای ورمێ، تا شارەکانی سۆران، ڕواندوز، پشدەر، بێتوین، قەڵادزی و سلێمانی تا سنووری هەولێر لە باشووری کوردستان دەسەڵات و هەژمۆنیان هەبووە. ئەو هۆزە موکریانە ئێستا لە هەموو بەشەکانی کوردستان پەرش و بڵاو و نیشتەجێ بوونە. وە ئێستاش بەگشتی ڕووبەرێکی بەرفراوان لە پارێزگای ورمێ بە ناوچەی موکریان ناسراوە، کە شارەکانی سەردەشت، نەغەدە، سایین قەڵا، تیکاب، میاندواو، شنۆ، بۆکان، پیرانشار و مەهاباد و بەشێک لە ناوچەکانی هاوشار و سەقز لەخۆ دەگرێت. لە ئێستادا ناسناو و ناوبانگی سەرەکی ئەو هۆزانە بریتین لە: قاسملوو، زەرزا، دێبوکری، گەورک، مامەش، مەنگوڕ، پیران، شێربەگی، باریکی، فەیزوڵڵا بەگی، مەردان بەگی، سوڵتان بەگی، محەممەد بەگی، ئەمیر بەگی، بەگزادەکانی ئیسماعیل ئاغای سمکۆ ، بەگزادەکانی عەبدوڵڵا بەگی، بەگزادەکانی یاڵاوە، خان زادەکانی موسا سوڵتان، سەردارەکانی مەکری (موراد بەگی)، حەیدەری، پاشا زادەکانی بابان، میر عەوداڵی/ابدالی، گەردی، برادۆستی، حەسەن خانی، بەگزادەکانی بەرە سۆر، بەگزادەکانی عەباسی لە تەڕگەوەڕی ورمێ و هتد... هەریەک لەم تایفەو هۆزانە چەندین لق و پۆپی تریان لێ دەبێتەوە. هەروەها چوار لقی کوردانی موکری لە کاتە جیاوازەکاندا بە هۆکاری سیاسی و شەڕ و جەنگ کۆچیان کردووە بۆ شوێنی دوور و جیاواز لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان بۆ نموونە: موکرییەکانی دینەوەری کرماشان، موکری خۆراسانی باکور، موکرییەکانی وان لە باکوری کوردستان و هەروەها موکرییەکانی وڵاتی ئەفغانستان.

=KTML_Bold=سەر قەڵەمێک لەمەڕ ڕوانین و خوێندنەوەی قاسملوو بۆ کوردستانی مەزن=KTML_End=
قاسملوو لە دوو کتێبی خۆیدا بە ناوەکانی ٚکوردستان و کورد و کوردستانی ئێراندا بە شێوەیەکی زانستی باسی تۆپوگڕافی کوردستان دەکات و دەنووسێت: کوردستان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی چیای ئاگرییەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە ئیلام و پشتکۆو لوڕستان و باشوری زاگرۆس و لەوێوە بە خەتێکی ڕاست دەچێتە کەرکوک و موسڵ و لەوێشەوە بە خەتێکی ڕاست دەچێتەوە ئەسکەندەرون و لەوێشەوە تا دەگاتە ئەرزەڕوم و لەوێشەوە بە خەتێک دەچێتەوە باکوری ڕۆژئاوای چیای ئاگری. واتا کوردستان لە دیدی قاسملوو ئەو کوردستانە گەورەیە کە ئیمڕۆ کورد خۆی باوەڕی پێ نییەو زۆر پێداگرە لەسەر هاو نەژاد بوونی لوڕ لەگەڵ کوردەکانی تر. ئەو باوەڕی وابوو لە ئێستادا دەبێ حەول بدەین هەر بەشەی بە یارمەتی یەکتری بگەن بە دەسەڵات و خۆبەڕێوەبەرێک لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتانەدا، چۆن کەس بە یەکجار یارمەتیمان نادات چوار پێنج سنوور تێک بدەین بەڵام بۆ ئەوەی بە خۆبەڕێوەبەری و فیدڕالییەک بگەین دەتوانین دۆست و پشتیوان بۆ خۆمان پەیدا بکەین. واتا ئەو پێی وابوو سیاسەت هونەری مومکینەو دەبێ ئەوەندەی دەتوانی و بۆت هەڵدەگیرێت دەستی بدەیەی نەک دروشمی گەورەو بریقەدار بدەی و هیچیش پێ نەکرێت. بەواتایەکی تر ئەو پێی وایە سیاسەت واقعیەتە نەک خەیاڵات. کوردستانیش بە خەیاڵات ڕزگار نابێت. واتا پێی وابوو ئێمە دەبێ هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێش بچین. ئەو پێی وابوو ئەگەر ڕۆژێک کوردەکان بیانهەوێت یەک بگرن و سەربەخۆ بن ئەوەی دابەشکردنی هیچ وڵاتێک نییە بەڵکوو یەکگرتنەوەی وڵات میللەتێکە کە بە بێ ویستی خۆی دابەش کراوە.

=KTML_Bold=سەرچاوەکان=KTML_End=:
1.شەڕەفنامە- شەرەفخان بەدلیسی
2. مێژووی کورد و کوردستان- ایت اللە مەردوخ کوردستانی
3. زوبدەی تاریخی کورد و کوردستان- محەممەد ئەمین زەکی بەگ
4. تاریخی ویلایەتی موکریان- کامەران سنە
5. شیکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانی سارم بەگی موکری لەگەڵ شا ئیسماعیلی سەفەوی، پۆرتاڵی گشتی علومی سیاسی ئێران
6. زانستنامەی ئێرانیکا
7. گەشتنامەی هێنری ڕاولینسۆن
8. عالەم ئارای عەباسی، ئەسکەندەر بەگی تورکمان
9. مێژووی شاری مەهاباد - سەید محەمەد سەمەدی
10. دکتۆر سەعید خزری پرۆفیسۆری یاریدەدەری لە بەشی جوگڕافیای سروشتی زانکۆی کوردستان لە سنە
11. باسێک دەربارەی داری بنەماڵە و ڕەگی بنەماڵەی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو
11. کوردستان و کورد - دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو
12. کورستانی ئێران - دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,021 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی کۆن
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-07-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 21-07-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 21-07-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,021 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1158 KB 21-07-2024 زریان سەرچناریز.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.594 چرکە!