ئەوی لە چۆمان باز بدا، لە کەندانیش باز دەدا.
چۆم: چەم، کەند: ئاودڕ بەجێگەیەک دەوترێت کە ئاو دڕیبێتی و چاڵ بووبێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: ئەو کەسەی بتوانێت بە چەمدا بازبدات و بپەرێتەوە، بە ئاسانی دەتوانێت باز بەسەر ئاودڕدا بدات، مەبەست لەوەیە ئەو کەسەی بتوانێت بەسەر کێشەی گەورەدا سەربکەوێت، زۆر بە ئاسانی دەتوانێت بەسەر کێشەی بچووکدا زاڵ بێت.[1]