ئێواران درەنگ بخۆ، نەوەک میوان بێ، بەیانیان زوو بخۆ نەوەک هەوار بێ.
هەوار: مەبەست لە کۆمەڵەک ماڵی دەوار نشینە کە ساڵانە گەرمیان و کوێستان دەکەن. مەبەست لەوەیە کە مرۆڤ دەبێت ئێواران کەمێک درەنگ نانبخوات، لەبەر ئەوەی گەر میوانی ناوەختی هات، خواردن هەبێت، هەروەها بەیانیان زوو نان بخوات باشە، چونکە گەر خێڵ لە هەوار بێتەوە ئیش و کار زۆر دەبێت. [1]