ناونیشانی پەرتووک: ئاڵای شۆڕش؛ بەرگی 01
کۆکردنەوە و ڕێنوێنی: #سامی هادی#
ئامادەکردن و ڕێکخستن: #بوار نورەدین#
پێشەکی: #مەلا بەختیار#
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
بەرگی یەکەم-ڕۆژنامەی ئاڵای شۆڕش (ئایاری 1990-کانوونی یەکەمی 1991 و کانوونی دووەمی 1992):
لەم بەرگەدا کاک مەلا بەختیار بە ناونیشانی (ئاڵای شۆڕش لەنێوان ویژدان و پاشماوەی ڕقدا) و کاک سامی هادی بە ناونیشانی (پڕۆژەی ئەرشیفکردنی ئاڵای شۆڕش) پێشەکییان نووسیوە، ئامادەکاریش بۆ هەر بەرگێک ڕوونکردنەوە و سەرنجی نووسیوە. لە هەر بەرگێکیشدا، خشتەی خاوەنی ئەرشیفەکان دانراوە. ناوەرۆکی بەرگی یەکەم بەم شێوەیە ئامادەکراوە: پێڕستی ڕۆژنامەی ئاڵای شۆڕش (بیبلیۆگرافیای نووسەران و وەرگێڕەکان)، کە بە هاوکاریی کاک مەلا بەختیار و کاک سامی هادی، خاوەنی بەشێکی زۆری بابەتەکان ساغ کراونەتەوە، ئەوسا وێنەی ئۆرجیناڵی ڕۆژنامەکە دانراوەتەوە. ئەم بەرگە 294 لاپەڕەیە. [1]