بەتەمای بەیبوونێ، ڕۆژمان دەگاتە سەر قونێ.
تەما: هیوا و چاوەڕوانی (فەرهەنگی وشەنامە)، بەیبوون: جۆرێک گوڵی بەهارییە، لە ناوچە چیایی و فێنکەکانی وڵاتی کوردەواردا دەڕوێت، گوڵێکی بچووکە و ناوەکەی زەردە و پەڕەکانی سپییە، لە کوردەواردا بۆ هەندێک نەخۆشی وەک دەرمان بەکاردێت، واتە: ئەگەر کەسێک لە گوڵچنین یان هەر کارێکدا خاوەخاو بکات و گەرمای نیوەڕۆی دەچێتەسەر و ماندوو دەبێت.[1]