بە حەوت بزنان گادارەک، بە حەوت کەران هاوسارەک. بە حەوت ژنان کیر خوارەک.
گادار: شوێنی لەوەڕاندنی گاڕان. شوان دەڵێت: بە حەوت بزن جێگەی گاڕانێکیان دەوێت بۆ لەوەڕاندن، چونکە بزن زۆر دەخوات و زۆر دەجووڵێت. هەوسار: بە سەرکەللیەک دەوترێت کە بە ڕەشمەوە بێت (فەرهەنگی خاڵ)، واتە: بە حەوت کەر هەوسارێکیان بەسە، چونکە کەسێک چەند کەرێکی هەبێت، یەک یەک بۆ بار دەیانبات، هەروەها چەند ژنێک پیاوێکیان بەسە. [1]