بەینی خۆران و قەراسنجێ گەرووەکه
زۆرجاران لە کوردەواریدا بۆ نزیکخستنەوەی شوێنێک بە زاران وتراوە: #ڕیشی لەسەر دانا# واتە هێندە نزیکە، #خۆران# و قەراسنج دوو گوندن لە سنووری شارۆچکەی #شەقڵاوا# زۆر لە یەکترییەوە نزیکن و خەڵکی هەردوو ئاوایی دەتوانن بە پێیان سەردانی یەکتری بکەن، گەروو، بستو، زینوی چیا، لە چاڵاییەوە شوێنێکی نەدیووی هەیە و دەرکەوتنی مرۆڤ لە بستووی گرد و زورگان و بانایی و شاخاندا، بۆ نزیک نیشاندانی نێوانی دوو شوێن لە سنووری #هەولێر#ێ کوردەواری نزیکی ئەو دوو گوندەی کردووە بە ئیدیۆم و وتراوە: بەینی خۆران و قەراسنجێ گەرووەکە.[1]