بووکی خاری کەتە پەنا دیواری.
خار: خاڵ برای دایک. کەتە: کەوتووە. هەموو کچێک کە وەختی مێردکردنی دێت یان بە خزم یان بە بێگانە مێرد دەکات، مەبەست لەوەیە ئەو کچانەی کە دەبنە بووکی ماڵی خاڵیان، بەپێی تاقیکردنەوە، بەختیان وایە کە باش تەماشا ناکرێن و دەخرێنە پەراوێزی خێزانە وە کەم پرسووڕایان پێ دەکرێت، واتە: زۆر بەهایان پێنادرێت. [1]