بوار بە بارانان، گەڕەک بە ژنی جوانان، مێگەل بە نێریی و بەرانان.
بوار: بەو جێگەیە دەوترێت کە لە چەمدا درووست دەبێت و دەرفەت دەدات مرۆڤ لێی بپەرێتەوە، گەر باران زۆر بێت، بوار دیمەنی جوان دەردەکەوێت، هەروەها گەڕەکیش بە ژنی جوانەوە دیمەنی جوانە، نێریی: نێرەی مامز، خاوەنی قۆچی گرێ گرێیە، بەران: شەکی نێریی چوار ساڵ (فەرهەنگی خاڵ)، واتە: دیمەنی مێگەل کاتێک جوانە کە نێریی قۆچداری تێدابێت، مەبەست لە سێ نموونەی جیاوازە کە هەریەکەیان جوانی تایبەتیی هەیە، مرۆڤ چێژی لێدەبینێت. [1]