بزن بەرخە ڕەشەی دەمرد، داعوای قاورمەیان دەکرد.
بەرخ: ساوای مەڕ (فەرهەگی خاڵ)، داعوا: داوا یان خواست (فەرهەنگی وشەنامە)، قاورمە: لە کوردەواردا بەو گۆشتە دەوترێت کە لە وەرزی پاییزدا بە ڕۆنی خۆی هەڵدەکزێت و سووردەکرێتەوە و پاشان دەکرێتە گۆزەوە، ژەماوژەم نەختێکی بۆ چێشت لێدەردێت، واتە: بزن بەچکەکەی مرداربوو کەچی بۆ قاورمە سەریان دەبڕی. مەبەست لەوەیە کەسێک کۆستی کەوتبێت، خەڵکی لەباتی ئەوەی بچن سەرخۆشی لێبکەن، لەوێ داواکارییان لێی هەبێت. [1]