ناو: کەمال
نازناو: شەهید کەمالی ژینگە
ناوی باوک: عەلی ساڵح
ساڵی لەدایکبوون: 1963
ڕۆژی شەهیدبوون: #30-07-2010#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #سنجەڵێ#ی شارەدێی #باسنێ#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی کاژێرگەی سەرسیری #چوارتا#
$ژیاننامە$
ساڵی 1963 لە گوندی سنجەڵێی شارەدێی باسنێی شارباژێڕ لەدایکبووە.
ساڵی 1991 تا 1997 پێشمەرگەی فەرماندەیی شارباژێڕ بووە.
ساڵی 1999 دەبێتە کارمەندی بەرگری شارستانی چوارتا.
لە ڕێکەوتی 30-07-2010 لە کاتی کوژانەوەی ئاگری گوندی کاژێرگەی سەرسیر، گیانی بەختکردووە و شەهید بووە.
(=KTML_Bold=شەهیدی ژینگە=KTML_End=)
کامە باڵا بێجگە باڵات
ئەو کاڵایەی پێبڕا؟
بەرگی شەهیدی ژینگەی بۆ بڕا؟
بوو بە باڵاگەردانی بەڕوار؟
بێجگە لە تۆی پێشەنگی شار؟
باڵاگەردانی باڵات بم!
کامە مەسیح ؟
چۆڕچۆڕ میهرەبانی کرد بە میوانی ئاگر و گڕ؟
تۆی فریشتەی خۆشەویستی نەبێ؟!
کامە ئاشق؟
ئاگر و ئاو ،
شاخ و چیا،
سرووشت و با،
خاک و گیای ،
لە دیوەخانی دڵیدا دەستەمۆ کرد و
کردنییە هاوڕێ،
بێجگە لە تۆی باڵیۆزی ئاشتی نەبێ؟!
پرتەقاڵی پۆشە ڕوخۆشەکەی شار!
گ.. ئێوارێ،
یەمە مەیان باوەڕەشی
بۆ خزمەت یار
ئەومە میوانی چاخانەکەت
لە یارانکۆ
ئەزانم خۆ
سەماوەرە شێتەکەی دڵت
هەرچاوانوارە و هەر چاوەڕێ
قوڵت قوڵت ئەکوڵێ
بۆ دەست و مشتاقی ئێواران و
کۆبوونەوەی کۆڕی یاران
خوڕ خوڕ ئەڕژێ
بە ئیستیکانێک ئێسکی سووک و
بە پیاڵەیەک میهرەبانی و
بە هەناسەیە هێمنی و
بە بزەیەکی سەوزەوە
بمگرە ئامێزی ئاگرینت
بێرەوە گۆ
لە ئێستە بەولاوە
لە تۆ لالۆ،
لە دەنک دەنک بەڕوەخۆشەی وشەکانت؛
قامووسێک بە قەبارەی ویژدان لێوڕێژ دەبێت.
لە نەمام نەمامی هەنگاوت؛
دارستانێک لە زیندوو بوون دێتە بەر.!
هێشوو هێشوو
هەناسەت پێدەگات و
قەرتاڵ قەرتاڵ
ئەشقی نیشتمان دەخاتە سەر
دەتۆ! لالۆ!
تو خوا مەڕۆ؟
گیانە مەڕۆ
وەکوو جاران بمدوێنەو
بێرەوە گۆ!
[1]