پڵاوخۆرم بە دۆی تێرنابم.
پڵاو: برنجی کوڵاوی پاڵێوراوە کە ڕۆنی داخی کرابێت بەسەردا، دۆ: ماستی ژەنراوکی کەرە لێگیراو (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا برنج خواردنێکی قورسە، بەڵام نان و دۆ خواردنێکی سووکە، بۆ کەسێکی چاوچنۆکی ڕووداری دەست و سک برسسی بەکاردێت کە هەموو ژیانی هەر پەلامار بدات و شتی باش نەبێت نەیەوێت. [1]