پیاو یەکجار دەگری، ئەویش خۆیی و فرمێسکییەتی.
لە نەریتی کۆمەڵایەتییدا پیاو نابێت بە ئاشکرا و لەبەر چاوی خەڵکی یان کەسە نزیکەکانیدا بگری، دەبێت خەمەکانی بشارێتەوە. مەبەست لەوەیە پیاو کاتێک خەمبار دەبێت، نایەوێت خەم و مەینەتییەکانی بە ئاشکرا دەرببڕێت، هەمیشە بەتەنیا لە جێگەیە دوور لە چاوی هەموو کەس دەگری و خەمەکانی بە با دەکات.[1]