ناو: چرا
نازناو: مامۆستا چرا
ناوی باوک: #ڕێبوار کەریم مەحمود#
ساڵی لەدایکبوون: 1993
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
مامۆستا (چرا ڕێبوار کەریم مەحمود ) گەڕەدێیی، لە ساڵی(1993) لەدایک بووە ، خەڵکی گوندی #گەڕەدێ#ی سەربە شارەدێی #سیتەک#ە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە قوتابخانەی (گەڕەدێی سیتەک) تەواوکردووە، خوێندنی قۆناغەکانی ئامادەیی لە قوتابخانەی (ئامادەیی خەرمانان) لە شاری سلێمانی تەواوکردووە.
لە ساڵی (2014) لە بەشی کوردی کۆلێژی زمان لە #زانکۆی سلێمانی# وەردەگیرێت.
لە ساڵانی (2017-2018) بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی کوردی وەردەگرێت.
لە هەمان ساڵدا(2018) وەک مامۆستا دەست دەکات بە خزمەتکردن لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن.
یەکەم ئەزموون و دەستبەکاربوونی لە ساڵی (2018-2019) لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی (پارسیان زاگرۆس)ی نێودەوڵەتی دەستپێدەکات. چەندان خزمەت پێشکەش بە قوتابییان دەکات، پاشان درێژە بە کار و خزمەتی مامۆستایی دەدات لە قوتابخانەی (وایزی کازیوەی ناحکومی) بۆ ماوەی پێنج ساڵ (2019-2024)، لە ماوەی کارکردنیدا ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەبووە لە خزمەتکردن بە زمانی کوردی و فێرکردنی ئەلفبێی شیرینی کوردی بە قوتابییانی کۆمەڵگەکەی، پاشان لە ساڵی (2024) خزمەتەکانی دەگوازێتەوە بۆ کۆمەڵگەی پەروەردیی (کوردجینییەس) و بەردەوامە لە خزمەتکردن بە منداڵانی کۆمەڵگەی کوردی لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن. [1]