پێ لە سوسنان مەنێ.
سوسنە: سوێسنە گوڵێکی ڕەنگاوڕەنگی کوێستانییە، لاسکی نەرم و بێدڕکە، لە کوردەواردا بۆنی لێدەردەهێنرێت (فەرهەنگی شێخانی)، لە ژیاندا مرۆڤ نابێت، پێ لە جوانییەکان بنێت و کەناگیریان بکات، دەبێت هەموو شتێک وەک خۆی ببینێت، مەبەست لە ناکەسێکە کە دان بە هیچ ڕاستییەکدا نەنێت و هەموو دەشێوێنێت. [1]