ناو: سدیق عوسمان محۆ (#صديق عثمان محو# )
ناوی باوک: عوسمان
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1962#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #01-11-2014#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بەنێنان/ #بەردەڕەش# / #دھۆک#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
(سدیق عوسمان محۆ) مێژوونووس، مامۆستا و نیشتمانپەروەر.
-خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە گوندی بەنێنان و دەوروبەری تەواو کردووە.
_دواناوەندی لە قوتابخانەی (الأخوة) لە هەولێر تەواوکردووە.
-هەر لە مێرمنداڵییەوە بە گیانی نیشتمانپەروەری و کوردایەتی گۆشکراوە و خولیای خۆێندنەوە و دونیای پەرتووک و سیاسەت بووە.
-دەرچووی بەشی مێژوو-کۆلێجی ئاداب #زانکۆی سەڵاحەدین#.
بەشداری ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی1991 کردووە.
دوای ڕاپەڕین ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە ڕێزەکانی یەکێتی قوتابییانی کوردستان، پدک و ئەندامی لقی هەولێر بووە.
خاوەن دەیان نووسین و لێکۆڵینەوە و سیمیناری مێژووییە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی.
مامۆستای وانەی مێژوو بووە لە دواناوەندی کوردستان لە هەولێر.
خاوەن بڕوانامەی ماستەرە لە مێژووی نوێی کوردستان لە زانکۆی سەڵاحەدین 2010.
تێزی ماستەرنامەکەی بە ناوی (# العامل الخارجي ودوره في إخماد الإنتفاضات الکوردية : دور بريطانيا في إخماد إنتفاضتي بارزان الأولى والثانية، 1931-1945 نموذجاً #).
باوکی دوو کچ و کوڕێکە.
لە دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی درێژخایەن لە 01-11-2014 لە ڕێکەوتی لە شاری هەولێر دڵی لەلێدان دەکەوێت.[1]