تاژی لە کەروێشکی بەردەدرا، دەچوو لەسەر مێوێ دەڕی.
تاژی: تانجی لە کوردەواردا بۆ ڕاو بەکاردێت، باڵای لە سەگ بەرزترە و لەشولاری باریکترە، لە گرتنی نێچیردا تیژڕەوە، دەڕی: بۆ کرداری پیسایی کردنی ئاژەڵ بەکاردێت، واتە: تانجی ئیشی گرتنی نێچیرە، بەڵام لەباتی ئەوەی نێچیر بگرێت، دەچێت دەڕیت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارێکی بەهاداری پێبسپێرن، بەڵام خەریکی کارێکی بێبەها بێت. [1]