تازە لە بوارێ دەپرسی.
بوار: بە جێگەیەکی ڕووبار دەوترێت کە بەردەبازی هەبێت، ڕێبوار بەئاسانی بتوانێت پێیدا بپەڕێتەوە، کەسێک بە مەلە لە چەمێک بپەڕێتەوە، دواتر پرسیارکردن لە بەردەباز و بوار مانای نامێنێت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ئیش و کارێکدا زیانێکی گەورەی بەرکەوتبێت، دوایی لەوە بپرسێت کە چۆن ڕوویداوە. [1]