یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق بە هاوکاری #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و لەنێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەکە یارییەکانی قۆناغی سێیەم و دوا قۆناغی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بۆ وەرزی 2024 دەست پێدەکات.
بڕیارە لە کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی #22-04-2024# و بە یاری نێوان هەردوو تیمی بالەی یانەکانی غاز و بەحری شاری بەسرە شریتی یارییەکانی دەستپێکی دوا قۆناغ ببڕدرێت.
ئەمە و پاش ئەو یاریە و لە کاتژمێر 6:00 ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ تیمی بالەی پێشمەرگە و هەولێر دێربی کوردستانی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق ئەنجام دەدەن و مەسافی شمیال-یش چاوەڕوان دەبێت.
لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی #23-04-2024# دوو یاری دیکە بەڕێوە دەچێت و تێیدا هەولێر ڕووبەڕووی بەحری دەبێتەوە و پاشان پێشمەرگە و مەسافی شیمال دووەم یاری دووەم ڕۆژ ئەنجام دەدەن و غاز جنوب -یش چاوەڕوان دەبێت.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە پێش دەستپێکی یارییەکانی قۆناغی کۆتایی یانەی غاز جنوب یەکەمە و هەولێر و دووەم و پێشمەرگە لە پلەی سێیەم دێت و هەرچی یانەکانی مەسافی شیمال و بەحری یە لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمن.[1]