ترخێنە سارد بێتەوە، خەسرەتان دەگرێ.
ترخێنە: خواردنێکی زستانەی کەلەپووریی کوردییە، لە کۆمەڵێک کەسەری خۆراکی بەهادار پێکدێت، خەسرەت یان پرگ: پرگ: بەو کەڕووە ڕەنگ سپییە دەوترێت کە لەسەر ترخێنە درووست دەبێت، بەتایبەتیی کە بەتەڕی هەڵدەگیرێت. هەر کێشەیەک لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا چارەسەر نەکرێت، بەڵای گەورەتر بەدوای خۆیدا بۆ خاوەنی دەهێنێت. [1]