جۆخین لەسەرەوە تێکچێت، لە کلکەوە نایەتەوە.
جۆخین: بەو جێگە خۆشکراو و ئامادەیە دەوترێت کە لەسەر کێڵگە ئامادە دەکرێت و خەرمانی لەسەر کۆدەکرێتەوە، واتە: جۆخینێک شوێنی خراپ بێت، کاری خەرمان بەباکردنی ناڕەحەت دەبێت، مەبەست لەوەیە کارێک لە سەرەتاوە لەدەست خاوەنی بئاڵۆزێت و خراپ بێت، لە کۆتاییدا ڕێکنابێتەوە و کارەکە بە ناڕێکیی دەڕوات و چاکناکرێت.[1]