جۆخینی خۆت، دۆخینی خۆت.
جۆخین: بەو جێگە خۆشکراو و ئامادەیە دەوترێت کە لەسەر کێڵگە ئامادە دەکرێت و خەرمانی لەسەر کۆدەکرێتەوە، دۆخین: بەنەخوێنی شرواڵ، پەتێکی درێژی قایمە لە پزووی ڕانک هەڵدەکێشرێت، بۆ ئەوەی لە کەمەردا قایم بکرێت، مەبەست لەوەیە گەر کەسێک بیەوێت سەربەرز بژی، دەبێت، خاوەنی داهات و کەسایەتی خێزانی خۆی بێت. [1]