چ دەخۆی قاورمەی بە لێوان، چ دەخۆی باسرمەی بە سێوان.
قاورمە: گۆشتی سوورکراوەی هەڵگیراوە لە دیزەدا (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، باسرمە: گۆشتی قیمەکراوی سوێرخوێیە و پڕ بەهاراتە، هەڵگیراوە لەناو ڕیخۆڵەدا (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەست لە کوڕە کە ماچی لێوی خۆشەویستەکەی دەکات ناسکی لێو بە قاورمە چوێنراوە، هەروەها نەرم و ناسکی سنگیشی بە باسرمە. [1]