وەزیری ناوخۆی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئەڵمانیا، لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی باکووری ڕاین وێستڤالیا کۆبووە.
ڕۆژی سێشەممە،
06-08-202406-08-2024،
ڕێبەر ئەحمەدڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە ئەڵمانیا، لەگەڵ هێربێرت ڕێول، وەزیری ناوخۆی هەرێمی باکووری ڕاین وێستڤالیا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری ناوخۆی هەرێم سوپاسی حکوومەت و گەلی ئەڵمانیای کرد، بە تایبەت هەرێمی باکووری ڕاین-وێستڤالیا بەرانبەر بە پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان. و داواشی کرد لە هاوکارییەکانیان بەردەوام بن تاکوو ئاوارەکان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە و بەسەربەرزی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندی ئەمنیی نێوان هەردوو هەرێم و بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ ڕێگریکردن لە تاوانی ڕێکخراو کرا.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 184 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!