چاوشینی چاو کتکانی، دەستەبرای شەیتانی.
چاو کتکانی: بە کەسێک دەوترێت کە چاوی شین بێت وەک چاوی پشیلە، شەیتان: پەری ڕەش یان ئەهریمەن کاری خراپەکاریی تووشی مرۆڤ دەکات، لە نەریتی کۆمەڵایەتییدا بەپێی تاقیکردنەوەی ژیان، دەرکەوتووە هەندێک کەسە چاوشینەکان بە کەمێک بێ ئەمەکن و لە کاردا فێڵاوین، بۆیە بە دەستەبرای شەیتان دانراون. [1]