چەک خەراتە، مار میراتە.
خەرات: خەڵات دیاریی گەورەپیاو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) واتە: کەسێک شتێک بە کەسێک ببەخشێت، مار: ماڵ. مەبەست لەوەیە هەموو سامان و ماڵێک کە لە دوای باوان بەجێدەمێنێت، دەبێتە میرات و بەسەر ئەندامانی ئەو بەرەبابەدا دابەش دەبێت، جگە لەوان کەس مافی نییە بەشی بەربکەوێت، بەڵام خەڵات دیارییەکە کەسێک لە بەشی خۆی دەیبەخشێت. [1]