گۆڤارێکی تایبەتە بە لاوان بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە بڵاوی دەکاتەوە.
ژمارە یەکی لە ساڵی 2024دا بڵاو بووەتەوە.
یەکەمین ژمارەی گۆڤاری لاوان کە تایبەتە بە لاوان لە
هەڵەبجەهەڵەبجە دەرچوو.
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەنووس ئیبراهیم هەورامانی بە دوا لاپەڕەی وت: گۆڤاری لاوان گۆڤارێکی وەرزییە و تایبەتە بە لاوان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە دەردەچێت. وتیشی: ئیبراهیم هەورامانی سەرنووسەر و ئەریوان سەڵاح بەڕێوەبەری نووسینە و نزاری نووری کاری دیزاینی بۆ کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد ژمارەی یەکەم لە چەندین بابەتی هەمەڕەنگ پێکهاتووە، لەوانە: بابەتی لەتیف فاتیح، مەسعود زۆراب، ئارام سدیق، سەبا ئەحمەد، کاوەی شێخ عەبدوڵڵا و پشتیوان هەڵەبجەیی و .. هتد.
[1]