تیمی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# میوانداری لە بێچووە شێرانی یانەی زاخۆی دەلال کرد و توانی سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر تۆمار بکات.
کاتژمێر 3:45 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی شەممە #27-04-2024# و لەسەر یاریگەی یەکەمی یانەکەی، لە ناوچەی فەرماندەیی، تیمی تۆپی پێی بێچووە شێرانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە میوانداری لە بێچووە شێرە زاخۆییەکانی شاری دەلالی مێژووی کرد.
لەو یارییەدا و وەک هەمیشە ئاستە بەرزە ناوازەکەی شێرە پێشمەرگەکان لە سەرەتاوە بەدی کەوت دوای ئەوەی لە نیوەی یەکەمی یارییەکە توانیان دوو گۆڵ پێش بکەون.
لە نیوەی یەکەم و هەر لە سەرەتاوە یاریزانانی پێشمەرگە بە ئاستێکی بەرز بەدی کران و لە خولەکی 30 و لە ڕێگەی یاریزان (محەمەد کاوە) توانیان یەکەم گۆڵ تۆمار بکەن، ئەمە و لە دوای یەک خولەک (نیبار بێستون) یاریزانی پێشمەرگەی سەوز پۆش دووەم گۆڵی یەکلا کردەوە و ئەنجامی نیوەی یەکەم بە دوو گۆڵ بۆ یانەی خاوەن یاریگە کۆتایی هات.
نیوەی دووەم، وەک هەمیشە پێشمەرگەکان بە ئاستێکی بەهێزتر بینران و لە خولەکی 49 یاریزان (شانوور شۆڕش) توانی گۆڵی سێیەمی تیمەکەی پێشمەرگە تۆمار بکات و هەمان یاریزان لە خولەکی 72 گۆڵی چوارەمی یەکلا کردەوە و ئەنجامی کۆتایی بە 4 گۆڵی یەکلایەنە بۆ تیمی بێچووە شێرانی پێشمەرگە بوو دوایی ئەوەی لە یاری یەکەمی هەردوو تیم دا پێشمەرگەکان بە هەمان ئەنجام لە شاری #زاخۆ#وە گەڕانەوە.
جێگەی باسە تیمی بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە لە کۆی چوار یاری سێ سەرکەوتنی بەدەست بهێناوە و بە 9 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانە.[1]