حازر بە ناحازر مەدە، لەسەر فرسەتی بازمەدە.
حازر: بە شتێک دەوترێت کە لەبەردەستابێت، ناحازر: مەبەست لە شتێکە لای خۆت نەبێت و لای کەسێکی تر بێت، فرسەت: دەرفەت، مەبەست لەوەیە کەسێک لە ژیانیدا زیاتر لە جارێک دەرفەتی بۆ دێتەپێش، گەر بیقۆزێتەوە دەتوانێت ئاڵوگۆڕی گەورە لە ژیانیدا بکات، لەبەر ئەوە نابێت دەرفەت لەدەست بدرێت. [1]