هەفت برای دەست بەخەنجەر، ناگاتە ئاگری جگەر.
حەفت: ژمارە حەوتە، خەنجەر: دەستکارێکی کەلەپووریی جەنگیی کوردییە، پێکدێت لە تیغێکی تیژیی دەم پان و مشتوویەکی پڕ بەدەست، ئاگری جگەر: مەبەست لە منداڵی مرۆڤ خۆیەتی، واتە: کەسێک گەر تووشی شەڕ ببێت، حەوت برای لە شەڕدا بن بۆی، تەنیا خەمی منداڵەکەی خۆیەتی کە لەشی ساغ بێت. [1]