حوشتر باری زێڕ بێت، خواردنی هەر حوشترالووکە.
حوشترالووک: گیایەکی دڕکاویی دەشتەکیی بیابانییە، حوشتر دەیخوات (فەرهەنگی شێخانی)، لە کوردەواردا پێشی دەوترێت: حوشترخۆرە، حوشتر باربەرێکی بەهێزە، توانای باربردنی لە هەموو باربەرەکان زیاترە، باری حوشتر هەرچی بێت، هەر حوشترخۆرەی دەرخوارد دەدەن، مەبەست لە کەسێکی کارکەری داماوە، هەر چۆنێک قازانج و دەستکەوت بۆ خاوەنکاری بهێنێتەوە، تەنیا یەک بڕ و جۆر هەقدەست و خۆراکی هەیە. [1]