پیرە کەری عاقر جاشکانی
وتراویشە: پیرەکەری سوخەت جاشک یان پیرە سەی عەمەل گوجیلانی، ئەگەر کەسێک بەساڵ دابچێت و تەمەنی گەورە بێت، بەڵام لەگەڵ پیربوون و هەڵکشانی تەمەنی هیچ ئەزموون و تاقیکردنەوەیەکی لێ وەرناگرت و هەر بە کەودەنی و کاڵفامی و کەم عەقڵی دەردەکەوێت و سوخت و سیفەت و خاسییەتی منداڵی و هەرزەکاری هەر دەمێنێت و ڕەفتاری منداڵانە و هەرزەکارانە دەکات بۆ ئەمانە کوردەواری فەرموویەتی: پیرەکەری عاقر جاشکانی. [1]