تەڵەکەی مشکی گرتووه
وتراویشە: مانگای زاوە یان چێری زایە، تەڵەنانەوە بۆ هەر زیندەوەر و گیانلەبەرێک لەلایەن مرۆڤەوە یان بۆ خواردنە یان بۆ کوشتنییەتی تاوەکوو ئەو زیانانەی کە بە کێڵگە و ماڵی دەدات کەم بکرێتەوە، ئینجا ئەگەر تەڵەکە کاری خۆی کرد لەهەردوو باراندا مرۆڤ سوودمەند دەبێت، ئەو ئیدیۆمە بۆ بچووکی و کەمکردنەوەی دەستکەوتێک یان وەکوو ئەوەی شتێکی دەست کەوتبێت بەکاردەهێنرێت بۆیە وتراوە: تەڵەکەی مشکی گرتووە.[1]