خەرک پینەدۆزی هەیە، ئێمە پینەدۆزمان نییە.
پینەدۆز: پینەچی (فەرهەنگی شێخانی)، بە کەسێک دەوترێت: کە پینەی پێڵاو بکات. مەبەست لەوەیە ئەو بنەماڵانەی کە ڕیشسپی و قسەزانیان هەیە، هەر کاتێک تووشی کێشەیەک ببن، ڕیشسپییەکانیان ڕاوێژ بە یەکەوە دەکەن و کێشەکە چار دەکەن، بەڵام ئەو بنەماڵانەی کە هەر کەس بۆ خۆیەتی، ڕیشسپیان نییە تا کێشەیان بۆ چارەسەر بکات، بۆیە بەردەوام لە گرفتدان. [1]