دارا و نەدار هەموو بارخەمن.
دارا: بۆ کەسی ساماندار و دەوڵەمەند بەکاردێت، بارخەم: بە کەسێک دەوترێت کە خەمی زۆر بێت، دنیای چینایەتی بۆ سامندار و نەدار دابەشبووە، کەسە هەژار و نەدارەکان لەبەر ئەوەی سامانیان نییە، خەمی ژیان و پەیداکردنی نانیان هەیە، بەڵام کەسە ساماندارەکان خەمی کەڵەکەی سامانیان هەیە. مەبەست لەوەیە کەس نییە لە ژیاندا خەمی نەبێت. [1]