ڕاوچی دەزانێت کەروێشک لەکوێ هەیە.
ڕاوچی بە کەسێک دەوترێت کە نێچیر ڕاو بکات، دەزانێت کە نێچیرەکان لەکوێی جەنگەڵ و دارستاندان، واتە: خاوەن پیشە شارەزایی تەواوی لە پیشەکەیدا هەیە، بەدەستڕەنگینی خۆی کاڵا و شمەکی نایاب بەرهەم دێنێت، هەروەها دەزانێت چ چۆرە کاڵایەک بەرهەم بهێنێت کە خوازیاری خەڵکی بێت. [1]