دیزە و گۆزە نەبێ، هەموو شتێک بەلێدانێ چاردەبێ.
دیزە: دەفرێکی گڵینی خڕی سوورکراوەیە، قاورمە (گۆشتی سوورکراوە)ی تێداهەڵدەگیرێت، گۆزە: دەفرێکی گڵینی سوورکراوەی دەسکدارە، ئاوی تێدەکرێت، (فەرهەنگی خاڵ)، گۆزە و دیزە لەبەر ئەوەی لە قوڕ درووستکراون، گەر پێیدا بکێشرێت دەشکێت، لە کوردەواردا ئەو کەسانەی کە خراپ ڕەفتار دەکەن، هەندێکجار بە لێدان ڕاست دەبنەوە. واتە: هەموو شتێک دەشێت لێی بدرێت، بەڵام گۆزە و دیزە نا.
[1]