گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #شێروان مەزن# لە شارۆچکەی #مێرگەسۆر#ی پارێزگای #هەولێر#، #باشووری کوردستان#.
یەکێکە لەو 51 گوندەی شارەدێی شێروان مەزن لەنێوان ساڵانی 1975 تا 1978 خاپوورکراون و بەشێک لە دانیشتووانی بۆ باشووری ئێراق پارێزگای دیوانییە ڕاگوێزران و بەشەکەی تری بۆ کومەڵگە زۆرەملێیەکانی (#گۆرەتوو# و #دیانا# و #هەریر# و #قوشتەپە# و #بەحرکە#) ڕاگویزران. کە تاوەکوو ئێستا 2024 ئاوادان نەکراونەتەوە.[1]