دەڵێی جووەکەی زرێباره
جووەکەی زرێبار، دەڵێی جووەکەی زرێبارە، دەگێڕنەوە دەڵێن لە شارۆچکەی
مەریوانمەریوان لە ئاوی زرێباردا جوولەکەیەک مەلەوانی دەکات، نیوەی ئاوەکە دەبڕێت کە ئاوڕێک بۆ دواوە دەداتەوە دەبینێت گەیشتووە بە ناوەڕاستی ئاوەکە و ئاوەکەی لەلا زۆر پان و بەرین دەردەکەوێت و لە ترساندا دەخنکێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێک کەمتمانەی بەتواناکانی خۆی نەبێت و بشێوێت بۆ ئەو جۆرە کەسانە دەوترێت: دەڵێی جووەکەی زرێبارە.
[1]