دار لە دەم وەردان
وتراویشە: هێندە داریان لەدەوی وەردایە، دارە دەست و گۆپاڵ و گۆچان و چیلکە دار مرۆڤ لە کۆنەوە هەڵی دەگرێت بەکاریدەهێنێت بۆ خۆپێوەگرتن و خۆپاراستن و...تاد، منداڵان دەچوونە داریان لە کونە زەنگەستوورە یان شارە زەردەواڵە وەردەدا و شارەکەیان هار دەکرد، یان داریان لە دەمی گوجیلە سەگ وەردەدا گوجیلەکە دەیمڕاند، ئەگەر کەسێک حەز نەکات لەسەر بابەتێک هەڵبدات و قسەی لەسەر بکات یان شەرمن بێت و کەم دوو بێت، بەڵام دەوروبەرەکەی زۆری بخەنەسەری و ناچاری بکەن بە قسەکردن و هاتەنە دەنگ بۆ ئەوە دەوترێت: دار لەدەم وەردان یان هێندەی دار لەدەو وەردرایە.[1]