تیژەنی گرت
ڕووبار ئەگەر ئاوی زۆر بێت و بەلێژاییدا دابڕوات ئاوەکەی بە خوڕتر و هاژەی زیاتر دەبێت و دەتوانێت ئەوەی بکەوێتە ناویەوە لەگەڵ خۆیدا ڕاپێچی بکات و بیبات، بەو خوڕییە دەوترێت: تیژەن، ئینجا ئەگەر شتێک بکەوێتە ناویەوە زۆر خراپ دەگیرێتەوە، زۆربەی جاران ئاوەکە شتەکەی دەبات و ناگەڕێتەوە و دەفەوتێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ فەوتان و لەدەستچوونی کەسێک، کەلوپەلێک، کارێک کە جارێکی تر دەست نەکەوێتەوە یان نەگەڕێتەوە دەوترێت: تیژەنی گرت.[1]