کەپەک و ئاردی خۆی دابێشتووه
کەپەک: توێکی دانەوێڵەکانی گەنم و جۆ و نیسک و نۆک و ماش و چەڵتووک و ...تاد، دوای هاڕینیان ئەو توێکەڵە چ وەکوو بەربا بەبا دەکرێت یان بە بێژنگ دادەبێژرێت و جیادەکرێتەوە، کەپەکی ئاردی، دوای ئەوەی ئاردەکە بە هێڵەگ دادەبێژرێت، جیادەکرێتەوە و ئینجا ئاردەکە ئامادە دەکرێت بکرێتە هەویر، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لە سنووری #هەولێر#ێ بە کەسێکی بەساڵاچوو و بە تەمەن و گەورە، کە زۆری ژیان کردبێت و کەمی مابێت دەوترێت: کەپەک و ئاردی خۆی دابێشتووە.[1]