زەلامی گەوەرە ڕەشید بێت شێرە، زەلامی گچکە ڕەشید بێت مێرە.
زەلام: پیاو. مێر: چاونەترس و بەجەرگ (فەرهەنگی کانی)، واتە: کەسێک کە باڵابەرز و شکۆدار بێت، وەک شێر دەردەکەوێت، لەگەڵ ئەوەدا خەڵکی لێی دەترسن، بەڵام کەسێک باڵای بچووک و خڕیلەبێت، گەر لە شەڕدا ئازاش بێت خەڵکی زۆر لێی ناترسن، لەڕاستیدا ئازایەتی بە باڵای گەورە و جەستەی بچووک نییە. [1]